دەربارەی ئێمە

Our History

گروپی کۆمپانیاکانی کرونجی یەکێکە لە کۆمپانیایە هەرە مەزنەکان کە توانیوەتی بەرهەمەکانی بە باشترین کوالیتی بنێرێتە بازارەکانی ناوخۆ لە گشت پارێزگاکانی ووڵات وە ببێتە دۆست و هاورێیەکی بەردەوامی خێزانەکانی عێراقی، هۆیەکەشی دەگەرێتەوە بۆ بەرزی کوالیتی و درووستکردنی بەرهەمەکان بە پێی ستاندەردی جیهانی.

کاروانی پیشە و کارکردنی خێزانی کرونجی لە ساڵی ١٩٩٩ دەستیپێکرد و لەو کاتەوە گروپی کۆمپانیاکانی کرونجی توانی شوێنی خۆی بکاتەوە لە نێوان گەورە کۆمپانیاکانی عێراقی و هەروەها پلەی بەرزی بەدەست هێناو بووە بە نوێنەری کۆمپانیا زلەکانی عێراق کە لەم بوارە کاردەکەن. کاتەوە گروپی کۆمپانیاکانی کرونجی سەرەتا لە ساڵی ١٩٩٩ لە کۆمپانیای تەمیم بۆ خواردنەوەی بێکهولی سنووردار لە شاری کەرکوک دەستیپێکرد بە توانای بەرهەمهێنانی دوو هێڵیی شوشەو کارگەی خواردنەوەی گازی و سێ هێڵی (PET) لەسەر رووبەری ١١٥٠٠ مەتردووجا، ئێستا ژمارەی کارمەندەکانی گەیشتۆتە ١٦٠ فەرمانبەر.

دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپانیایەکی تر بە ناوی (Mina) بۆ ئاوی تەندرووست بە توانای ٦ هێڵی بەرهەمهێنان بۆ بەرداغی پلاستیکی وە ٣ هێڵی بەرهەمهێنانی (PET) وە ٣ هێڵی بەرهەمهێنانی بوتلی ئاو بە قەبارەی ١٨ لتر لەسەر رووبەری ٢٠٠٠٠ مەتردووجا، ئێستا ژمارەی فەرمانبەرەکانی گەیشتۆتە ٢٢٠ فەرمانبەر.

لەساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیای کرونجی بۆ خواردنەوەی گازی و ئاوی تەندرووست و گوشراوە مێوەییەکان و شیرەمەنی سنووردار لەسەر رووبەری ١٥٠،٠٠٠ مەتردوجا دامەزرا. لە رووبەرە گشتییەکە ٦٠٠٠٠مەتردوجا تەرخان کرا بۆ رووبەری داخراو کە هێڵەکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکان لە خۆ دەگرێت، ٢٠٠٠٠ مەتردوجا تەرخان کرا بۆ باخچەی نمونەیی و رووبەری سەوزایی، ٢٥٠٠٠ مەتردوجا بۆ شەقام و راڕەوی ناو کارگە، هەروەها ٢٥٠٠٠ مەتردوجا وەکو رووبەری کراوە بە مەبەستی گەشەکردن و فرەوانبوونی کارگە لە دووارۆژدا.

کۆپانیا مۆلەتی دامەزراندنی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەی پیشەسازی عێراقی لە ژێر ژمارە (٨١٣٨٧) وەرگرتووە، هەروەها خاوەنی مۆلەتی تەندروستی ژمارە (٣٦) وە جگە لەمانە خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆ (٩٠٠١:٢٠٠٨) وە (٢٢٠٠٠:٢٠٠٥) وە بڕوانامەی (حلال)ە.

گروپی کۆمپانیاکانی کرونجی بەشداری لە زۆر لە پێشانگاکانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە، وە بەهۆی بەشداریکردنی لەم پێشانگانە چەند خەڵاتێکی رێزلێنانی وەگرتووە.

Our Goal

گروپی کۆمپانیاکانی کرونجی بەردەوام لە گەشەکردن و داهێنانە وە بەردەوام هەوڵ دەدات داهێنانی نوێ بەدەست بهێنێت و کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەر لە بواری فرۆشتن بە کۆمەڵ و تاک، هەروەها بەڵێنتان پێدەدات کە بەردەوام کار بکات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنانی کاڵای نوێ بە ستاندەردی جیهانی.

fromsky
Switch The Language

    Etiam magna arcu, ullamcorper ut pulvinar et, ornare sit amet ligula. Aliquam vitae bibendum lorem. Cras id dui lectus. Pellentesque nec felis tristique urna lacinia sollicitudin ac ac ex. Maecenas mattis faucibus condimentum. Curabitur imperdiet felis at est posuere bibendum. Sed quis nulla tellus.

    ADDRESS

    63739 street lorem ipsum City, Country

    PHONE

    +12 (0) 345 678 9

    EMAIL

    info@company.com